ئەو تۆمەتبارانەی هێرشیانکردە سەر هاوڵاتییەک دەستگیرکران
وێستگەنیوز-
مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی تاسڵوجەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەو تۆمەتبارانەی دەستگیرکرد کە هێرشیانکردبووە سەر هاوڵاتییەک و لێیاندا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی ئابی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، "دوای ئەوەی لەتۆڕەکۆمەڵایەتییەکان گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوە کە تێیدا چەند تۆمەتبارێک هێرشدەکەنە سەر هاوڵاتییەک و لێی دەدەن، بەبڕیاری دادوەر لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە دەستیپێکردو توانرا سەرجەم تۆمەتباران کە ژمارەیان چوار کەسە لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی تاسڵوجەوە دەستگیربکرێن".
ئاماژە بەوەکراوە، "لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بە بڕیاری بەڕێز دادوەر راگیراون و لەلایەن بنکەی پۆلیسی تاسڵوجەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخراوەو لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکە بەردەوامە".
PM:09:59:21/08/2025
ئهم بابهته 120
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت