سەرچاوەیەک لە بەرەی گەل بۆ وێستگەنیوز: بڕیاری دەستگیرکردن بۆ لاهور شێخ جەنگی دەرچووە
وێستگەنیوز-
لە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی ئابی 2025، لە سەرجەم بازگەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی قەرەباڵغییەکی زۆر دروستبووە و هێزێکی زۆری ئەمنیش لە بازگەکان و شاری سلێمانی جێگیرکراون.
دوای بەدواداچوونی وێستگەنیوز، سەرچاوەیەک لە بەرەی گەل بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "بڕیاری دەستگیرکردن بۆ لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل دەرچووە، هێزێکی زۆری ئەمنی لەلای لالەزار جێگیرکراوە".
تائێستا لایەنە پەیوەندیدارەکان هۆکاری دەرکردنی بڕیاری دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی-یان ئاشکرانەکردووە.
هەروەها لە سەرەتادا چەند میدیاکی پارتی وا بڵاویانکردەوە کە بڵاوە پێکردنی ئەو هێزانە لە پارێزگای سلێمانی بەهۆی ئاڵوگۆڕکردنی پۆستی ئەمنییەوەیە، بەڵام سەرچاوەیەکی ئەمنی سلێمانی بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "ئەو هێزەی هەیە هیچ پەیوەندی بەئاڵوگۆڕی پۆستی ئەمنییەوە نییە".
PM:08:50:21/08/2025
ئهم بابهته 372
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت