سروە عەبدولواحید: ئەمڕۆ شاسوار عەبدولواحید وەک پاڵەوانێک بە سەری بەرزەوە هاتە ناو هۆڵی دادگا و بوێرانەی وتەی خۆی دا
وێستگەنیوز-
سروە عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی، "ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی ئابی 2025، شاسوار عەبدولواحید وەک پاڵەوانێک بە سەری بەرزەوە هاتە ناو هۆڵی دادگا و بوێرانەی وتەی خۆی دا".
ئاماژەی بەوەکرد، "بۆ هەموو لایەک روون بووەتەوە کە هەموو ئەو تۆمەتانەی خراونەتەڕوو، هیچ بەڵگەیەک نییە، تائێستا کەس ئەو گرتە ڤیدیۆییەی نەبینیوە، ئەو کەسەش کە خۆی دانی بەوەدانا کە هەڕەشەکەی ناردووە، تا ئێستاش ئازادە، لە کاتێکدا شاسوار عەبدولواحید بەبێ ئەوەی یەک بەڵگەی لەسەر بێت، راگیراوە".
سروە عەبدولواحید دەڵێت، "ئەمە کەیسە تەواو سیاسییە، ئەمڕۆ دانیشتنی یەکەمی دادگا کۆتایی هات".
دەشڵێت، "دانیشتنی دووەمی دادگا لە 28ی ئەم مانگە دەبێت، بە روونی دەیڵێین، ئێمە ناشکێنین، پاشەکشە ناکەین، و هەرچییەک بکەین بێدەنگ نابین".
PM:05:45:21/08/2025
ئهم بابهته 108
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت