یەکگرتوو و شیوعی: خوازیارین ململانێ سیاسییەكان نەبێتە رێگر لە چارەسەرێكی بنەڕەتی بۆ پرسی مووچە


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی ئابی 2025، سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لەگەڵ ئەبو كاروان، سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان کۆبووەوە.


بەپێی راگەیەندراوی نووسینگەی ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بێت، لە دیدارەكەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و هەرێم و ناوچەكە كرا و جەختیش لەسەر پێویستی چارەسەری ڕیشەیی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا كرایەوە، بەتایبەت پرسی مووچە كە چەندین ساڵە بووەتە كێشە و تەنیا فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانیش قوربانی سەرەكین، هەردوولا خوازیاری ئەوەن كە ململانێ سیاسییەكان نەبێتە رێگر لە چارەسەرێكی بنەڕەتی بۆ پرسی مووچە.

لەكۆتایی دیدارەكەدا، تیشك خرایە سەر هەڵبژاردنەكانی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە بڕیارە لە مانگی 11ی ئەمساڵدا بەڕێوەبچێت ئاماژەیان بەوەدا، "پێویستە زەمینەسازی تەواو بۆ هەڵبژاردن و بانگەشەی هەڵبژاردن لەكەشێكی ئارامدا بكرێت".


PM:04:38:21/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 80 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو