وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی: پرۆژە یاسای لێبوردنی گشتی ئامادەیە
وێستگەنیوز_
وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتیی رایدەگەیەنێت، پرۆژە یاسای لێبوردنی گشتی ئامادەیە و لەم خولەی پەرلەماندا دەتوانرێت دەنگی لەسەر بدرێت.
کوێستان محەممەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی رایگەیاند، لەم کابینەیەی حکومەتدا پرۆژە یاسای لێبوردنی گشتیمان ئامادەکردبوو، بەڵام بەهۆی کێشەکانی پەرلەمانەوە نەکرا بە یاسا.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئەم خولەی پەرلەمان دوو پرۆژە یاسا ئامادەیە، دەتوانن بیکەن بە یەک و دەنگیان لەسەربدرێت.
PM:03:52:21/08/2025
ئهم بابهته 168
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت