ئەنجومەنی وەزیران نووسراوی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی دەرکرد


وێستگەنیوز_

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی ئاراستەی وەزارەتی دارایی کرد. 

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 21ـی ئابی 2025، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی حوزەیران شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی ئاراستەی وەزارەتی دارایی فیدراڵ کردووە. 

ئەم بڕیارەی ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵ لە کاتێکدایە، دوێنێ چوارشەممە، 20ـی ئابی 2025، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کۆبووەوە و ڕادەستکردنی داهاتی نانەوتییان تاوتوێ کرد. 

ئەندامێکی شاندەکەی هەرێمی کوردستانیش ڕاگەیاندبوو "بەرەوپێشچوونی باش لەکۆبوونەوەکان هەبووە و دەمانەوێت لە ماوەی هەفتەیەکدا لەسەر پرسی داهاتی نانەوتی بگەینە ڕێککەوتن."


PM:03:49:21/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 292 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو