شاسوار عەبدولواحید داوای کردووە راستەوخۆ دادگاییکردنەکەی لە میدیاکانەوە بگوازرێتەوە


وێستگەنیوز_

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ برایە بەردەم دادوەر، بەڵام دانیشتنەکە بۆ 28ـی ئەم مانگە دواخرا. 

بەگوێرەی زانیارییەکانی وێستگەنیوز، شاسوار عەبدولواحید لە کاتی دادگایی کردنەکەیدا، داوای کردووە راستەوخۆ دادگاییکردنەکەی لە میدیاکانەوە بگوازرێتەوە، بەڵام دادوەر داواکارییەکەی رەتکردووەتەوە.

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە ماددەی 431 لە یاسای سزادانی عێراقی تۆمەتبار کراوە و ئەمڕۆ لەبەردەم دادگا ئامادەبوو؛ هەرچەندە دانیشتنەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندام پەرلەمان و ئەندامانی نەوەی نوێ بەڕێوەچوو، بەڵام بە وتەی ئەندامێکی جووڵانەوەکە بە ناوی ئارام حوسێن، "بەهۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست، دانیشتنەکە دواخرا، چونکە ئەو لایەنەی سکاڵای دژی شاسوار عەبدولواحید تۆمارکردووە، بەڵگەکانی بەهێز نەبوو ئەگینا هەموو شتێک و شاهیدەکانیش ئامادەبوون".


PM:02:46:21/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو