دادگای سلێمانی: بەهۆی یەکلانەبوونەوەی دۆسیەکانی؛ شاسوار عەبدولواحید بە کەفالەتیش ئازاد بکرێت ناتوانێت بچێتەوە ماڵەوە
وێستگەنیوز_
حاکم سەڵاح حەسەن، جێگری سەرۆکی دادگای سلێمانی دەڵێت، یەکلاییکردنەوەی دۆسیەی شاسوار عەبدولواحید پێویستی بە چەند دانیشتنێکی دیکە هەیە هەتا یەکلاییکردنەوەی سەرجەم دۆسیەکانی، ناتوانێت بچێتەوە ماڵەوە.'
ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ـی 8ـی 2025، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ برایە بەردەم دادوەر، بەڵام دانیشتنەکە بۆ 28ـی ئەم مانگە دواخرا.
حاکم سەڵاح حەسەن، جێگری سەرۆکی دادگەی سلێمانی رایگەیاند، ''ئەوەی پێویست بوو لە دانیشتنی یەکەم کرا و دادبینیییەکەش بە مەبەستی تەواوکردنی رێکارەکانی پێویست بۆ یەکلاییکردنەوەی دۆسیەکە دواخراوە''.
ئاماژەی بەوەشکرد، ''ناتوانین بڵێین دۆسیەکە 28ـی مانگ یەکلایی دەبێتەوە، چونکە هەندێک رێوشوێنی یاسایی هەن، کە پێویستیان بە چەند دانیشتنێکی دادگا دەبێت.''
سەبارەت بە ئازادکردنی شاسوار عەبدولواحید بە کەفالەت، حاکم سەڵاح دەڵێت: ''ئەمە لە تایبەتمەندی و دەسەڵاتی دادوەردایە لەکاتی دادگاییکردنیدا، ئەگەر 28ـی مانگیش دادوەر بڕیاری بە کەفالەت ئازادکردنی شاسوار عەبدولواحید بدات، ناتوانێت بچێتەوە ماڵەوە، بەڵکو دەبێت دۆسیەکانی دیکەی یەکلایی بکرێنەوە، پاشان ئازاد بکرێت، واتا تۆمەتبار هەر فەرمانێکی دەستگیرکردنی هەبێت، دەبێ یەکلایی بکرێنەوە.''
شاسوار عەبدولواحید، لەسەر سکاڵایەکی شادی نەوزاد، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان کە ساڵی 2021 تۆمار کراوە، 12ـی ئاب بە تۆمەتی هەڕەشەکردن دەستگیرکرا.
PM:02:14:21/08/2025
ئهم بابهته 324
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت