دادگاییکردنی شاسوار عەبدولواحید دواخرا


وێستگەنیوز_

دادگای سلێمانی بڕیاریدا دادگاییکردنی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بۆ 28ـی ئابی 2025 دوابخات. 

هەرچەندە بڕیاربوو ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ـی ئابی 2025، بڕیار لەسەر کەیسی دادگاییکردنی شاسوار عەبدولواحید بدرێت، بەڵام دادگا دانیشتنەکەی دواخست بۆ رۆژی 28ـی مانگ.

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە ماددەی 431لە یاسای سزادانی عێراقی تۆمەتبار کراوە و ئەمڕۆ لەبەردەم دادگا ئامادەبوو.

دانیشتنەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندام پەرلەمان و ئەندامانی نەوەی نوێ بەڕێوەچوو.


AM:11:43:21/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو