سەرچاوەیەک: تورکیا رەزامەندی نیشاندا بۆ دەستکردن بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان
وێستگەنیوز_
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت: کۆبوونەوەکانی تیمە هونەرییەکانی عێراق و تورکیا لەبەندەری جەیهان کۆتاییان هات و تورکیا رەزامەندی نیشانداوە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 21ـی ئابی 2025، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی نەوتی عێراق بە میدیای عێراقی راگەیاندووە، "ئێستا چاوەڕێی هەرێمی کوردستانن نەوت رادەست بکات و لەڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆ وە دەست بکرێت بە فرۆشتنی."
هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، تیمە هونەرییەکانی عێراق تا کۆتایی ئەم مانگە لە تورکیا دەمێننەوە، بەڵام هیچ کۆبوونەوەیەکی دیکەیان نابێت چونکە لایەنی تورکی رەزامەندی کۆتاییان نیشانداوە و پێویست بە کۆبوونەوەی دیکە ناکات.
ئاشکراشی کردووە، "ئەمرۆ نەوت رادەست بکرێت هەر ئەمرۆ دەتوانرێت دەست بەهەناردەکردنی بکرێت و سەرجەم ئەو رێکارانەی پێویست بوون تەواوکراون."
نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و بەشێکی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەگەڕێتەوە بۆ کێشەی نەوت، شانبەشانی کێشەی داهاتی ناوخۆ و داهاتە فیدراڵییەکان. هەر بۆیە بە ئەگەری زۆرەوە، دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوت لە رێگەی سۆمۆ'ـوە، دەتوانێت ببێتە هۆکاری چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و رێککەوتنی نێوان هەردوو هەولێر و بەغدا.
AM:11:06:21/08/2025
ئهم بابهته 524
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت