بڕیارە ئەمڕۆ شاسوار عەبدولواحید دادگایی بکرێت


وێستگەنیوز_

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ـی 8ـی 2025، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دادگایی بکرێت.

شەوی 12ـی 8ـی 2025، شاسوار عەبدولواحید لە لایەن هێزێکی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکرا و سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیس رایگەیاند، "لەسەر چەند سکاڵایەک ناوبراو دەستگیرکراوە".

ئەو ماددە یاساییەی شاسوار عەبدولواحیدی پێ سزادراوە ماددەی 431ـە لە یاسای سزادانی عێراقی و شەش مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە. 

عومەر ئەحمەد، پەیامنێری وێستگەنیوز دەڵێت: ئەمڕۆ سێ ئەگەر هەیە لەبەردەم سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێدا. یەکەم ئەگەر ئەوەیە، شاسوار عەبدولواحید سزای بەندکردنی بۆ ماوەی شەش مانگ بەسەردا بسەپێندرێت.

ئەگەر دووەم، ئازادکردنی بە کەفالەت. سێیەم ئەگەریش دواخستنی دادگایی کردنەکەیەتی بۆ داهاتوو. 

ئەمڕۆ زۆربەی چاوەکان لەسەر دادگای سلێمانییە و هەمووان دەیانەوێت بزانن چارەنووسی شاسوار عەبدولواحید چی دەبێت. 

دەبوو ناوبراو رۆژی 13ـی مانگ دادگایی بکرایە، بەڵام بەبێ ئامادەبوونی خۆی، دادوەر بڕیاریدا بە دواخستنی دانیشتنەکە بۆ ئەمڕۆ.


AM:09:17:21/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 420 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو