شوان كه‌لاری: بڕیاردراوه له‌م كاته‌دا مووچه بنێردرێت
وێستگه‌نیوز-
شوان كه‌لاری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی پارتی رایگه‌یاند كه مووچه‌ی مانگی شه‌ش هیچ گرفتێكی نییه و هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌نێردرێت.
شوان كه‌لاری ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه "دوێنێ له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق مه‌بده‌ئییه‌ن بڕیار له ناردنی مووچه‌ی مانگی شه‌شی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم دراوه و هیچ گرفتێكی نییه".
شوان كه‌لاری بۆ كه‌ناڵ 8 ده‌ڵێت: "به‌ته‌ئكید بۆ سبه‌ی فریا ناكه‌وێت، به‌ڵام هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه‌ی مانگی شه‌ش ده‌نێردرێت و بڕیار دراوه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ده‌بێت له رووی ئیدارییه‌وه مه‌حزه‌ری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌و بڕیارانه‌ی دراون به كیتابی تایبه‌ت بنووسرێن و بنێردرێت بۆ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 20ی ئاب بوو، به‌ڵام تا ئێستا مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی مانگه‌كانی حوزه‌یران و ته‌مووزی رابردوویان وه‌رنه‌گرتووه و له دۆخێكی سه‌ختی داراییدان.
PM:10:08:20/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 1564
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت