نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری ده‌دات: داعش له عێراق و سوریا سه‌رقاڵی خۆڕێكخستنه‌وه‌یه
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه راپۆرتێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری دا له‌وه‌ی سه‌ره‌ڕای كوژرانی چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی، هێشتا رێكخراوی تیرۆریستی داعش له عێراق و سوریا چالاكه، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ناسه‌قامگیری دۆخی سوریای له‌دوای هاتنه‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ده‌سته‌ی "ته‌حریری شام" قۆستۆته‌وه بۆ رێكخستنه‌وه‌ی ریزه‌كانی.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له دانیشتنێكی فه‌رمیدا گوێی له راپۆرتی نیوساڵی نووسینگه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گرت سه‌باره‌ت به په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش بۆ سه‌ر ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی.
رێكخراوه‌كه له راپۆرته‌كه‌یدا هۆشداری دا له توانای داعش بۆ خۆگونجاندن و گۆڕینی شێوازه‌كانی، به سودوه‌رگرتن له ناسه‌قامگیریی چه‌ند ناوچه‌یه‌ك به‌تایبه‌تی ئه‌فریقا و سوریا.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، سه‌ره‌ڕای كوژرانی چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی له عێراق و سوریا هێشتا داعش چالاكه و خراپی دۆخی ئه‌منی سوریا ده‌قۆزێته‌وه بۆ دامه‌زراندنی به‌كرێگیراوانی نوێ و رێكخستنه‌وه‌ی ریزه‌كانی.
ڕاپۆرته‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو كه له سوریا "له‌وكاته‌وه‌ی ده‌سته‌ی ته‌حریر شام ده‌سه‌ڵاتی گرتووه‌ته‌ده‌ست، بارودۆخی ئه‌منی خراپه و داعش به‌رده‌وامه له ئیستغلالكردنی بۆشاییه ئه‌منییه‌كان و به‌شداریكردن له ئۆپه‌راسیۆنه نهێنییه‌كان و هاندانی گرژیی تائیفی له‌ناو وڵاته‌كه‌دا".
نووسینگه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "داعشی خۆراسان" هێشتا مه‌ترسییه‌كی به‌رچاوه بۆ سه‌ر وڵاتانی ئاسیای ناوه‌ڕاست، هاوكات زیادبوونی به‌رچاوی چالاكییه‌كانی داعش له ناوچه‌ی بیابانی گه‌وره و رۆژئاوای ئه‌فریقا تۆماركراوه و هه‌وڵده‌دات تۆڕی دارایی نێوده‌وڵه‌تی دروست بكات.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ته‌نها به ئامانجگرتنی سه‌ركرده‌كانی داعش "به‌س نییه"، جه‌ختیشی له‌سه‌ر پێویستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و هۆكارانه كرده‌وه كه ده‌بنه هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئایدۆلۆژیای توندڕه‌وی و رێكخستنی گه‌نجان. هه‌روه‌ها له راپۆرته‌كه‌دا هه‌وڵه‌كانی داعش بۆ دامه‌زراندنی شاره‌زایانی ئاسایشی ئه‌لیكترۆنی ئاشكرا كراوه، ئه‌مه‌ش توانای داهاتووی بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی ئاڵۆز و كوالیتی به‌رز ده‌كاته‌وه.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا فه‌رمانگه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر جه‌ختی له گرنگی به‌رده‌وامبوون له پابه‌ندبوون به یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كرده‌وه وه‌ك یه‌كێك له دیارترین ئامرازه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی "تیرۆر"، ئاماژه‌شی به پێویستی په‌ره‌پێدانی ستراتیژیه‌تێك كرد كه له‌گه‌ڵ مافه‌كانی مرۆڤدا ناكۆك نه‌بێت له كاتی به‌دواداچوونی "رێكخراوه توندڕه‌وه‌كان". هه‌روه‌ها فه‌رمانگه‌كه داوای كرد له نزیكه‌وه كار له‌گه‌ڵ قوربانیانی "تیرۆر" بكرێت و ده‌نگیان به روونتر له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا ببیسترێت.
ئه‌م هۆشدارییه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له كاتێكدایه كه مه‌ترسی گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش له‌و ناوچانه‌ی ناكۆكییان تێدایه هه‌یه، به‌تایبه‌تی كه دۆخی دابه‌شبوون و ناسه‌قامگیری سیاسی و ئه‌منی له ناوچه جیاجیاكانی جیهاندا به‌رده‌وامه.
PM:09:22:20/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 364
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت