شاره‌وانیی سلێمانی هاوڵاتیان له داخستنی به‌شێك له شه‌قامی سلێمانی –كه‌ركوك ئاگادار ده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادارده‌كاته‌وه كه به‌شێك له شه‌قامی سلێمانی –كه‌ركوك بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ داده‌خرێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی ده‌ڵێت: "له چوارچێوه‌ی كاره‌كانی پڕۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری له یه‌كتربڕی تاسڵوجه، له لایه‌ن تیمه‌كانمان له سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانی و كۆمپانیای جێبه‌جێكار ده‌ستده‌كرێت به دانانی گرێده‌ر بۆ سه‌قفی پرده‌كه".
ده‌شڵێت: "بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌شێك له شه‌قامی سلێمانی به ئاڕاسته‌ی كه‌ركوك داده‌خرێت بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ له ڕۆژی هه‌ینی ڕێكه‌وتی 22ـی ئابی 2025".
شاره‌وانی سلێمانی داواكاره شۆفێران رێگه‌ی جێگره‌وه به‌كاربهێنن به‌پێی نه‌خشه‌ی دیاریكراو وه‌ك له خواره‌وه ڕوونكراوه‌ته‌وه:
1- ئاڕاسته‌ی (سلێمانی-تاسڵوجه-كه‌ركوك ) له جیاتی سلێمانی بۆ كه‌ركوك.
2- ئاڕاسته‌ی( كه‌ركوك- سلێمانی) ده‌خرێته سه‌ر سایدی ئاڕاسته‌ی (سلێمانی- كه‌ركوك).
PM:07:23:20/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 552
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت