وه‌زاره‌تی رۆشنبیری كتێبخانه و ئه‌رشیڤی مامۆستا عه‌زیز گه‌ردی كڕییه‌وه
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی هه‌رێمی كوردستا رایگه‌یاند كه ده‌ستنووس، كتێبخانه و ئه‌رشیڤی مامۆستا عه‌زیز گه‌ردی كڕییه‌وه. بڕیاریشه له داهاتوویه‌كی نزیكدا، بخرێته خزمه‌تی سوودی گشتیی و ده‌ستنووسه‌كانی چاپ و بڵاو بكرێنه‌وه.
كتێبخانه و ئه‌رشیڤی مامۆستای كۆچكردوو عه‌زیز گه‌ردی، به گه‌نجینه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی سه‌رچاوه و ناونیشانی ده‌گمه‌ن و مێژوویی هه‌ژمار ده‌كرێت، به‌هایه‌كی گرنگی هه‌یه بۆ كایه‌ی ڕۆشنبیری و مێژووی بزاوتی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی كوردی.
دوێنێ (19ـی ئابی 2025) وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا بۆ رای گشتی، ورده‌كاری پڕۆسه‌ی گفتوگۆ و دیداره‌كانی شاندی وه‌زاره‌تی له‌گه‌ڵ میراتگرانی كۆچكردوو د. عه‌زیز گه‌ردی خسته‌ڕوو و رایگه‌یاندبوو، له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه به مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی مافی خاوه‌ندارێتی كتێبخانه و ده‌ستنووسه‌كانی مامۆستای كۆچكردوو له چوارچێوه‌یه‌كی یاساییدا.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته وه‌زاره‌ت لیژنه‌یه‌كی به سه‌رۆكایه‌تی بریكاری وه‌زاره‌ت و ئه‌ندامێتی ڕاوێژكارێكی وه‌زاره‌ت، به‌ڕێوبه‌ری ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان و به‌رپرسی به‌شی یاسایی وه‌زاره‌ت پێكهێنابوو بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ میراتگره‌كان.
دوای زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه و دیدار، به بڕیاری دادگا مافی خاوه‌ندارێتی كتێبخانه‌كه له ڕێگه‌ی زیادكردنێكی ئاشكرا به‌خشرا به یه‌كێك له میراتگره‌كان، دواتر وه‌زاره‌ت سه‌رجه‌م كتێبخانه و ئه‌رشیڤ و ده‌ستنووسه‌كانی له‌و میراتگره كڕیه‌وه.
بڕیاره له داهاتوویه‌كی نزیكدا، ئه‌و ئه‌رشیڤ و كتێبخانه ده‌وڵه‌مه‌نده، كه زیاتر له هه‌ژده هه‌زار سه‌رچاوه و ناونیشانی جیا له خۆ ده‌گرێت، بخرێته خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی، كتێبخانه‌یه‌كی تایبه‌تیان به ناوی "كتێبخانه‌ی د. عه‌زیز گه‌ردی" بۆ بكرێته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌ستنووسه‌كانیش چاپ و بڵاوبكرێنه‌وه.
PM:07:02:20/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 364
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت