ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی شاندی كوردستان و ته‌یف سامی و وه‌زیری پلاندانانی عێراق
وێستگه‌نیوز-
به‌و ته‌ی ئه‌ندامێكی به‌شدار له كۆبوونه‌وه‌ی شاندی كوردستان و وه‌زیرانی دارایی و پلاندانانی عێراق، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆی چڕ كراوه له‌سه‌ر داهاتی ناوخۆ به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كام داهاته‌ی هه‌رێمی كوردستان سه‌دا په‌نجای بۆ به‌غدا بگه‌ڕێته‌وه، ده‌شڵێت: "له‌سه‌ر داهاتی گومرگ رێكه‌وتوون كه سه‌دا په‌نجا به په‌نجا بێت بۆ هه‌ردوو حكومه‌ت، ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه باج و رسوماته و هه‌فته‌ی داهاتوو قسه‌ی كۆتایی له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ش ده‌كه‌ن" .
كه‌ناڵی رووداو له زاری ئه‌ندامێكی به‌شدار له كۆبوونه‌وه‌ی شاندی كوردستان و وه‌زیرانی دارایی و پلاندانانی عێراق بڵاویكرده‌وه كه لایه‌نی عێراقی رازبووه بۆ مانگه‌كانی داهاتوو به‌و 120 ملیاره‌دا بچنه‌وه كه پێشتر بڕیاری له‌سه‌ر درابوو وه‌ك داهاتی ناوخۆ، به‌ڵام رێكه‌وتن له‌سه‌ر بڕێكی نوێی و دیاریكراو نه‌كراوه.
هاوكات شانده‌كه داوایان له ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی عێراق كردووه مووچه‌ی مانگی شه‌ش خه‌رج بكات به‌ڵام ئه‌و رایگه‌یاندووه تاوه‌كو ئێستا نوسراوی ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه و هه‌ر كاتێك گه‌یشته ده‌ستیان له‌سه‌ر به‌نه‌مای بڕیاره‌كه، مووچه‌ی مانگی شه‌ش-ی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج ده‌كه‌ن.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، شاندی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق و لیژنه وه‌زارییه‌كه‌ی حكومه‌تی عێراق به‌رده‌وام ده‌بن له كۆبوونه‌وه و گفتوگۆكردن و ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كیان له‌به‌رده‌سته تاوه‌كو بگه‌نه ئه‌نجامی كۆتایی.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی حكومه‌تی عێراقیش له ئه‌گه‌ری راده‌ستكردنی 120 ملیار دینار وه‌ك داهاتی ناوخۆی مانگی شه‌ش و ته‌واوكردنی رێكاره‌كانی راده‌ستكردنی نه‌وت، مووچه‌ی مانگی شه‌ش ده‌نێردرێت، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر كاری لیژنه‌كانیش دوابكه‌وێت، چونكه رێكه‌وتنی ئه‌وان بۆ مانگه‌كانی داهاتووه نه‌وه‌ك مانگی شه‌ش.
PM:05:04:20/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 968
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت