به‌به‌شداری 4 حزبی ئۆپۆزسیۆن نزیكه‌ی 400 خۆپیشانده‌ر كۆبوونه‌وه
وێستگه‌نیوز-
ئه‌گه‌رچی چوار حزبی ئۆپۆزسیۆنی هه‌رێمی كوردستان بانگه‌وازیان بۆ به‌شداریكردن له‌خۆپیشاندانی ئه‌مڕۆی شاری سلێمانی دژی دواكه‌وتنی مووچه كرد، به‌ڵام ژماره‌یه‌كی كه‌م له مامۆستایان و لایه‌نگرانی حزبه‌كان به‌شدارییان له‌خۆپیشاندانه‌كه كرد.
په‌یامنێری وێستگه‌نیوز له‌نێو خۆپیشاندانه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه نزیكه‌ی 400 كه‌سێك له خۆپیشاندانی ئه‌مجاره به‌شداربوون.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه بانگه‌واز بۆ خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ری ده‌كرێت دژی دواكه‌وتنی مووچه، له‌وباره‌یه‌وه یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان و نه‌وه‌ی نوێ و ره‌وتی هه‌ڵوێست بانگه‌وازی به‌شداریكردنیان له‌خۆپیشانداكه بڵاوكرده‌وه، په‌یامنێری وێستگه‌نیوز له‌نێو خۆپیشاندانه‌كه وتی: "له‌چاو ساڵانی رابردوودا ژماره‌یه‌كی ئێجگار كه‌م به‌شدارییان له‌خۆپیشاندانی ئه‌مڕۆی سلێمانی كرد".
به‌رامبه‌ر ئاماده‌بوونی ئه‌م ژماره كه‌مه‌ی خۆپیشانده‌ر، په‌یامنێری وێستگه‌نیوز پرسیاری له دڵشاد میرانی نوێنه‌رانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی له‌سلێمانی كرد كرد، له‌وه‌ڵامدا وتی: "ئه‌مه ده‌ستپێكی ناڕازایه‌تییه‌كانه له‌ده‌ستپێكی ساڵانی رابردوو باشتر بوو. له‌چالاكی ئاینده‌مان حكومه‌تی هه‌رێمی توشی شۆك ده‌كه‌ین".
وێستگه‌نیوز چه‌ند مامۆستایه‌كی دوواند، سه‌رجه‌میان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كرد كه كه‌می به‌شداری له‌م خۆپیشاندانه‌ی ئه‌مڕۆ په‌یوه‌ندی به چاوترسێنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه‌وه هه‌یه.
وێستگه‌نیوز په‌یوه‌ندی كرد به‌چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌منی شاری سلێمانییه‌وه و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كرد كه یه‌ك خۆپیشانده‌ر ده‌ستگیرنه‌كراوه و هیچ كه‌سێكیش هه‌ڕه‌شه‌ی لێ نه‌كراوه "ئه‌گه‌رچی خۆپیشاندانه‌كه مۆڵه‌تی نه‌بوو، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كان ته‌نانه‌ت بڵاوه‌شیان پێنه‌كرد و ده‌یانپاراستن".
PM:04:50:20/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 916
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت