ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاری خه‌رجكردنی مووچه‌ی دا
وێستگه‌نیوز –
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به مه‌رج بڕیاری خه‌رجكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی دا.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی بۆ خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یرانی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام به مه‌رج.
به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان مه‌رجه‌كانی عێراق بریتین له:
راده‌ستكردنی 120 ملیار دیناری داهاتی نانه‌وتی هه‌رێم.
كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان پابه‌ند بن به ده‌ستكردنه‌وه‌ی به به‌رهه‌مهێنی نه‌وت و راده‌ستكردنی نه‌وتی هه‌رێم به كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی عێراق "سۆمۆ" له به‌رامبه‌ردا بۆ هه‌ر به‌رمیلێك 16 دۆلار ده‌درێت به كۆمپانیاكان.
وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێم كه له به‌غدایه، له‌ماوه‌ی 72 كاتژمێردا كێشه‌كان له‌باره‌ی داهاتی نانه‌وتیی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ چاره‌سه‌ر بكات.
PM:05:05:19/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 3000
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت