کۆشکی سپی و کرێملن: هەردوو سەرۆک بە تەنیا کۆنابنەوە
وێستگەنیوز_
لووتکەی ئەمریکا و رووسیا لە ئەلاسکا دەستیپێکرد کۆشکی سپی و کرێملن دەڵێن، گۆڕانکاری لە پلانی لووتکەکەدا دروستبووە و هەردوو سەرۆک بە تەنیا کۆنابنەوە.
جیهان چاوەڕێ دەکات کە ئایا کۆبوونەوەکە چی ئەنجامێکی بۆ جەنگی ئۆکرانیا دەبێت.
سەرەتا پلان وابوو هەردوو سەرۆک بە تەنیا کۆببنەوە و تەنیا وەرگێڕەکانیان بەشدار بن. بەڵام دواتر کۆشکی سپی رایگەیاند، مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوە و ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە کۆبوونەوەکەدا بەشدار دەبن.
لەلایەنی رووسیاش، کرێملین رایگەیاند، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوە و یوری ئۆشاکۆڤ، راوێژکاری سەرۆکی رووسیا ئامادەی لووتکەکە دەبن.
PM:10:56:15/08/2025
ئهم بابهته 432
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت