وێندی گرین وەک کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر دەستبەکاربوو
وێستگەنیوز_
کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر دەڵێت، وێندی گرین، لە 8ـی ئابی 2025 وەک کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر، عێراق دەستبەکاربوو.
وێندی گرین پێشتر وەک جێگری باڵیۆز لە وڵاتی ئێسوپیا لە ساڵانی 2023 تا 2025 خزمەتی کردووە. بە درێژایی نزیکەی 25 ساڵ کاری دیبلۆماتی لە پۆستی جۆراوجۆر لە وڵاتان و لە واشنتن خزمەتی کردووە.
لە 2014 تاوەکوو 2017 وێندی گرین وەک بەرپرسی بەشی کونسوڵگەری لە کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە دوبەی کاری کردووە سەرپەرشتی خزمەتگوزاری کاروباری ڤیزای ئەمریکی بۆ ئێرانی دەکرد.
ناوبراو چەندین جار خەڵاتی کارامەیی باڵای و چوار جار خەڵاتی ڕێزلێنانی باڵای وەرگرتووە، خەڵاتی وەزیری دەرەوەی بۆ کارامەیی سەرکردایەتی کردن لە شوێن و دۆخە سەختەکان پێبەخشراوە و دوو جار میدالیای ڕێزلێنانی بۆ خزمەتی هاوبەشی سەربازی و مەدەنی لەلایەن وەزیری بەرگریی پێشکەش کراوە.
کونسوڵی گشتیی ئەمریکا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانکۆی تێکساس لە ئارلینگتۆن، بڕوانامەی ماستەری لە بواری زانست و هونەری ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە کۆلێژی فەرماندەیی و ئەرکانی هێزی ئاسمانی، بڕوانامەی ماستەری زانستی لە ستراتیژی ئاسایشی نیشتمانی لە کۆلێژی جەنگی نیشتمانی بەدەست هێناوە، هاوکات زمانەکانی هۆڵەندی و فەرەنسی و عەرەبی خوێندووە.
PM:07:04:15/08/2025
ئهم بابهته 124
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت