هێشتا كۆمپانیاكان ئاماده‌نین نه‌وتی هه‌رێم راده‌ستی به‌غدا بكه‌ن
وێستگه‌نیوز-
تا ئێستا كۆمپانیا بیانییه‌كان كه له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێم كارده‌كه‌ن، ئاماده‌نین نه‌وته‌كه‌ی هه‌رێم راده‌ستی به‌غدا بكه‌ن و بڕیاره سبه‌ی شه‌ممه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
كه‌ناڵی رووداو له زاری عامر خه‌لیل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای نه‌وتی باكوور بڵاویكرده‌وه كه "چاوەڕێی ئەنجامی کۆبوونەوەیەکی رۆژی شەممەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و کۆمپانیاکانی نەوتن بۆ راده‌ستكردنی نه‌وت".
عامر خه‌لیل کە خۆی سەرۆکایەتیی شاندی وەزارەتی نەوتی عێراقی کردووە لە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هه‌رێم، ده‌ڵێت: "سامانه سروشتییه‌كان پێی راگه‌یاندین، هێشتا له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی نه‌وت نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتنی كۆتایی. بڕیاره رۆژی شه‌ممه له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكاندا كۆببنه‌وه، ئێمه‌ش چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كه‌ین".
ده‌شڵێت: "رۆژی چوارشه‌ممه وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌مان ئاگادار كرده‌وه، كه ئێمه وه‌كو كۆمپانیای نه‌وتی باكوور ئاماده‌یی ته‌واومان كردووه بۆ وه‌رگرتنی نه‌وت؛ بڕیاربوو پێنجشه‌ممه نه‌وته‌كه وه‌ربگرین و هه‌نارده بكرێت، به‌ڵام به‌ده‌ستمان نه‌گه‌یشت".
روونیشیكرده‌وه كه "بۆریی نەوت بەتەواوی ئامادەیە، کۆمپانیاکەمان 13 کارمەندی لە زاخۆ و ناوچەکانی دیکەی رێڕەوی بۆرییەکە تاوەکو تورکیا داناوە، 8 کارمەندیشی لە بەندەری جەیهاندا جێگیرکردوون و بەتەواوی ئامادەین بۆ هەناردەکردن."
بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای نەوتی باکوور لەبارەی بڕی ئەو نەوتەی کە بڕیارە رادەستیان بکرێت، رایگه‌یاند كه "لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان پێیان گوتین هێشتا بڕەکە دیار نییە کە چەند رادەست دەکەین، بەڵام ئاگادارین ئێستا رۆژانە 150 هەزار بەرمیل بەرهەم دێت، 50ی بۆ ناوخۆ و 100 هەزاریش بۆ هەناردەکردنەوە، بەگوێرەی زیادبوونی بەرهەمیش، بڕی هەناردەکردن زیاتر دەکرێت."
رۆژی 24ی ته‌مموزی 2025 نه‌بیل مه‌رسومی شاره‌زای ئابووری عێراق رایگه‌یاند كه "ئه‌وانه‌ی پێیان وایه كوردستان نه‌وت راده‌ستی به‌غدا ده‌كات، له خه‌یاڵدا ده‌ژین، چونكه له ڕاستیدا هه‌رێم خاوه‌نی ئه‌و نه‌وته نییه، به‌ڵكو كۆمپانیا نه‌وتییه بیانییه‌كان له رێگه‌ی گرێبه‌ستی هاوبه‌شی به‌رهه‌مهێنانه‌وه بوونه‌ته خاوه‌نی".
PM:03:01:15/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 1076
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت