كه‌شناسێك: له سبه‌ینێ شه‌ممه‌وه پله‌كانی گه‌رما نزمده‌بنه‌وه
وێستگه‌نیوز-
ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی رایگه‌یاند كه له سبه‌ینێ شه‌ممه‌وه پله‌كانی گه‌رما نزمده‌بنه‌وه.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "له‌ئه‌نجامی كاریگه‌ری ناراسته‌وخۆی بارسته ھه‌وایه‌كی سارد له باكوری ئێرانه‌وه له سبه‌ی شه‌ممه‌وه 16/8/2025 پله‌ی گه‌رمی له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان به‌رێژه‌ی 3 تا 4 پله به‌راورد به ئه‌مڕۆ نزمبوونه‌وه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت".
ئه‌و شاره‌زایه ده‌ڵێت: "هاوكات خێرایی بای باكوری رۆژھه‌ڵات كه له‌ناوچه‌كانی پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌ی راپه‌رین ماوه‌ی دوو رۆژه چالاكبووه كه‌مده‌بێته‌وه بۆ نێوان 15 تا 25 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا".
راشیگه‌یاندووه كه به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی پێشبینیكراوی سبه‌ی شه‌ممه به‌مشێوه‌یه‌یه:
سلێمانی 40 پله
ھه‌ولێر 42 پله
دھۆك 42 پله
ھه‌ڵه‌بجه 41 پله
كه‌ركوك 44 پله
ئیداره‌ی گه‌رمیان 45 پله
ئیداره‌ی راپه‌رین 42 پله
ئیداره‌ی سۆران 41 پله
ئیداره‌ی زاخۆ 41 پله
PM:12:13:15/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 1024
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت