سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی: به‌مزووانه 20 هه‌زار پارچه زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا دابه‌ش ده‌كه‌ین
له‌یلا عومه‌ر، سه‌رۆكی شاره‌وانیی سلێمانی
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی شاره‌زانی سلێمانی ئاشكرایكرد كه به‌مزووانه 20 هه‌زار پارچه زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا دابه‌ش ده‌كه‌ن، ده‌شڵێت: "سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كان ده‌گرێته‌وه به‌پێی خاڵبه‌ندی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا دابه‌ش دكرێت".
له‌یلا عومه‌ر، سه‌رۆكی شاره‌وانیی سلێمانی رایگه‌یاند كه "له پاره‌وه كار له‌سه‌ر پرسی دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا ده‌كه‌ین، به‌هۆی تۆبۆگرافیه‌كه‌یه‌وه ئه‌و زه‌ویانه‌ی سلێمانی كه ئیفرازی ده‌كه‌یت بۆ دابه‌شكردن، ژماره‌كه‌ی كه‌متره. سلێمانی به‌هۆی ئه‌وه‌ی تۆبۆگرافیه‌كه‌ی به‌رزونزمییه‌كی زۆری تێدایه ده‌بێت بینێرین بۆ هه‌موو فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانی وه‌كو شوێنه‌وار، ئاوی ژێرزه‌وی و كشتوكاڵ، پێویسته ئه‌وانه چێكی ئه‌و زه‌ویانه بكه‌ن. به‌پێی ماسته‌رپلان سێ شوێنمان هه‌ڵبژارد بۆ نیشته‌جێبوون و 15 هه‌زار دۆنم زه‌ویمان جیاكرده‌وه و دوای ناردنی بۆ فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان نزیكه‌ی 13 هه‌زار دۆنممان بۆ مایه‌وه".
سه‌رۆكی شاره‌وانیی سلێمانی بۆ كه‌ناڵ 8 وتی: "پێشبینیمان ده‌كرد ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران بڕوات بۆ 50 بۆ 60 هه‌زار، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تا ئێستا به لیست هاتووه‌ته‌وه نزیكه‌ی 70 هه‌زار ناوه".
وتیشی: "به‌لێده‌ركردنی زه‌وی قه‌ره‌بوو و روكنه‌كان، له‌وانه‌یه ده‌ستكراوه‌بین بۆ دابه‌شكردنی 20 بۆ 21 هه‌زار پارچه زه‌وی و ساڵی پار له قۆناغی یه‌كه‌مدا نزیكه‌ی دوو هه‌زار پارچه زه‌ویمان دابه‌ش كرد".
ئاشكراشیكرد كه ""ئاماده‌كارییمان بۆ قۆناغی دووه‌می دابه‌شكردنی زه‌وی ده‌ستپێكردووه و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا 20 هه‌زار پارچه زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا دابه‌ش ده‌كه‌ین كه هه‌موو فه‌رمانگه‌كان ده‌گرێته‌وه به‌پێی خاڵبه‌ندی".
سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی راشیگه‌یاند كه "فه‌رمانبه‌رانی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كان له وه‌رگرتنی زه‌وی سوودمه‌ند ده‌بن و ته‌نانه‌ت خانه‌نشینانیش ده‌گرێته‌وه”.
PM:11:52:14/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 1336
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت