دوو ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی سلێمانی ده‌ستگیر كران
وێستگه‌نیوز-
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ده‌ستگیركردنی دوو ته‌قه‌كه‌ر راده‌گه‌یه‌نێت كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هاووڵاتییه‌ك بریندار ده‌كه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند كه "هه‌ردوو تۆمه‌تباری ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ناوشاری سلێمانی ده‌ستگیركران به‌ناوه‌كانی (أ. ع.) و (م.ع.) كه برای یه‌كترن و له‌سه‌ر ده‌مه‌قاڵێ دراوسێ دووكانێكی خۆیان برینداركرد به‌ناوی (ع.ع.ص.)".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "برینداره‌كه ده‌ست به‌جێ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه و باری ته‌ندروستی جێگیره".
ئاسایش راشیگه‌یاند كه "هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه به بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی ماده‌ی 406 راگیراون".
PM:10:11:14/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 696
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت