عه‌زیز ئه‌حمه‌د: 80%ی هاوبه‌شانی پرۆژه‌ی رووناكی پاره‌ی كه‌متر به كاره‌با ده‌ده‌ن
وێستگه‌نیوز-
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه ئێستا سه‌دا 80ی هاوبه‌شانی پرۆژه‌ی رووناكی پاره‌ی كه‌متر ده‌ده‌ن به كاره‌با وه‌ك له‌و پاره‌یه‌ی به موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانیان ده‌دا.
عه‌زیز ئه‌حمه‌د، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له پلاتفۆڕمی (X) نووسیویه‌تی: "سه‌دا 25ی ماڵه‌كانی هه‌رێم، كه‌متر له 430 كیلۆوات كاره‌با له كاتژمێرێكدا به‌كار ده‌هێنن".
ده‌شڵێت: "نزیكه‌ی سه‌دا 50ی خانه‌واده‌كان له ده‌وروبه‌ری 670 كیلۆوات وزه‌ی كاره‌با له كاتژمێرێكدا به‌كار ده‌هێنن و سه‌دا 65یان 800 كیلۆوات كاره‌با به‌كارده‌هێنن و سه‌دا 86ی ماڵه‌كانی هه‌رێم كه‌متر له هه‌زار كیلۆوات كاره‌با له كاتژمێرێكدا به‌كار ده‌هێنن".
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ڵێت: "سه‌دا 80ی كۆی خانه‌واده‌كانی هه‌رێم، ئه‌وانه‌ی سوودمه‌ندبوون له پرۆژه‌ی ڕووناكی، پاره‌ی كه‌متر ده‌ده‌ن وه‌ك له‌و پاره‌یه‌ی به موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانیان ده‌دا".
PM:09:36:14/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 580
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت