دوای رێککەوتن لەبارەی میكانیزمی هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان؛ کەی مووچە لە بەغداوە دەنێردرێت؟


وێستگەنیوز_

دوای ئەوەی دوێنێ چوارشەممە 13ـی 8ـی 2025، ڕێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی میكانیزمی هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان ئەنجام درا و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی ڕێككەوتنەکەی راگەیاند، هیواکان بۆ ناردنی مووچە لە بەغداوە دووبارە سەریان هەڵداوەتەوە. سەرچاوەیەکی حکومەتی عێراقیش کاتی دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات.

بەگوێرەی لێدوانی سەرچاوەیەک لە حکومەتی فیدراڵەوە بۆ چەند میدیایەکی عێراقی، "ئەنجوومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەی هەفتەی داهاتوودا بڕیار لەسەر خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی حوزەیران دەدات، دوای ئەوەی هەرێمی کوردستان بڕی 120 ملیار دینار لە داهاتە ناوخۆییەکان رەوانەی بەغدا دەکات".

هەر بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، لە پاش رێککەوتنی هەولێر و بەغدا، ئیتر نەوت بووەتە بەشێک لە پشکی کۆمپانیای سۆمۆ، هەتا زووتر لەگەڵ تورکیا رێککەوتن ئەنجام بدەن، هێندە زووتر هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بڕی 120 ملیار دینار لە داهاتە ناوخۆییەکان رەوانەی بەغدا دەکات و پاشان راستەوخۆ ئەنجوومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەی هەفتەی داهاتوودا بڕیاری خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران دەدات بۆ مانگی حوزەیران. بەم شێوەیەش کارکردنی هاوبەش بەردەوام بێت، بەربەرستە سەهۆڵییەکانی بەردەم ناردنی مووچە دەتوێنەوە.


AM:09:37:14/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 1296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو