وەزارەتی كاری هەرێم ئاگاداری خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دەکاتەوە


وێستگەنیوز-

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان لە فێڵێک ئاگاداردەکاتەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی ئابی 2025، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ماوەی چەند رۆژێكە ژمارەیەكی نەناسراو بەناوی چاودێری كۆمەڵایەتی و وەزارەتمانەوە پەیوەندی بەخانەوادەی خاوەن پێداویستی تایبەتەكان دەكات بەمەبەستی دابین كردنی مووچەی كەم ئەندامی و مووچەی چاودێری كۆمەڵایەتی و داوای ناردنی كارتی نیشتیمانی و زانیاری و پێدانی ژمارە و ناوی خەڵكی تر كە خاوەن پێداویستی تایبەت یان نەخۆش یان كەسانی بەساڵاچوویان هەبێت و دواتر بەناوی ئەوانەوە پەیوەندی بەو خانەوادانە دەكات و داوای كارتی مۆبایل و تحویل كردنی دەكات، كە بەداخەوە ژمارەیەك هاوڵاتی زەرەرمەندی ئەم فێڵ كردنە بوونەتەوە".

ئاماژە بەوەکراوە، "لێرەوە بە هەموولایەك رادەگەینین كە وەزارەتمان ئاگاداری ئەم بابەتە نیە و ئەمە بەشێكە لە فێڵ كردن و وەزارەتمان لەكاتی پێویست لە رێگا فەرمییەكانەوە خزمەتگوزاری و ئاگاداری یەكانی بڵاو دەكاتەوە، بەرامبەر بەم فێل كردنەی ئەم گروپانەش رێكاری یاسایی دەگرینەبەر".


PM:09:46:13/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو