دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان: شاسوار عەبدولواحید لەژێر رێکارە یاساییەکان مامەڵەی لەگەڵ کراوە
وێستگەنیوز-
شاندێکی باڵای دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ سەردانی شاسوار عبدالواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێی کرد لە بەڕێوەبەرایەتی گرتن و گواستنەوەی سلێمانی و ناوبراو بەپێی بڕیاری دادوەرو ڕێکارە یاساییەکان دەستگیرکراوە.
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی ئابی 2025، شاندی باڵای دەستە بە سەرۆکایەتی د.مونا یاقۆ، سەرۆکی دەستەو شاندی یاوەری سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گرتن و گواستنەوەی سلێمانی کرد لەنزیکەوە چاویان کەوت بە ڕاگیراو شاسوار عبدالواحید کە دوێنێ شەو لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکرابوو".
ئاماژە بەوەکراوە، "شاندەکەی دەستە گفتوگۆیان کرد لەگەڵ ناوبراو بەدوا داچوونیان کرد بۆ کەیسەکەی و هۆکاری دەستگیرکردنی، ناوبراو بەپێی مادەی 431 لە یاسای سزادانی عێڕاق راگیراوە بەفەرمانی دادوەر و حوکمی غیابی لەسەر دراوە".
ئەوەشخراوەتەڕوو، "ناوبراو لەژێر ڕێکارە یاساییەکان مامەڵەی لەگەڵ کراوەو شوێنی حەوانەوەی هیچ کێشەیەکی نییە و ڕەچاوی پێگەو تایبەتمەندی کراوەو تەندروستی تەواوەو هیچ کێشەیەکی نییە".
دەستەکە دەشڵێت، "ناوبراو داواکاری و سەرنجەکانی خۆی پێشکەشی شاندی دەستە کردووە تیمی دەستە بەڵێنیان دا کە لەنزیکەوە چاودێری کەیسەکە دەکەن و چی پێویست بێ دەیکەن وبەردەوامیش دەبن لە چاودێری کردنی کەیسەکە، وەشاندی دەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پولیسی سلێمانی باسی ڕێگەی پێدانی پارێزەریشیان کرد کە هەرکاتی پارێزەرەکان بچن ڕێگریان لێنەکەن دەرفەتیان پێ بدرێت بیبینن".
PM:09:32:13/08/2025
ئهم بابهته 476
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت