حزبی شیوعی کوردستان: شێوازی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید بەوشێوەیە رەتدەکەینەوە و داوای ئازادكردنی دەکەین
وێستگەنیوز-
مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان لەبارەی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.
حزبی شیوعی كوردستان رایگەیاند، "شەوی 12 لەسەر 13ی ئابی 2025 ھێزیكی پۆلیسی سلێمانی لە ماڵەكەی خۆیدا شاسوار عبدالواحد دەستگیردەكەن و دوای چەند كاتژمێرێك ووتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا ڕای گەیاند كە سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێیان لەسەر بریاری دادگا دەسگیركردووە".
ئاماژە بەوەکراوە، "لە كاتێكدا كە شاسوار عبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەیەكەو بەشدارە لە پرۆسەی سیاسی لە كوردستان و عێراق دا و ئەندامی پەرلەمانی ھەیە نەدەبو بەو شێوەیە ھەڵسو كەوتی لەگەڵدابكرێت، بەھێزو بە چەكدار دەستبەرو زیندان بكرێت".
ئەوەشخراوەتەڕوو، "حزبی شیوعی كوردستان كەھێزێكی دیموكراسی و داكۆكیکاری سەروەری یاساییەو جەخت دەكاتەوە و داواكارە دامەزراوە یاساییەكان و ھێزە ئەمنییەكان ، ھەڵسوكەوتیان لەگەل ھەموو لایەنەكان و ھاوڵاتیاندا یەكسان و دووربێت لەكاردانەوەو ململانێی جیاوازی سیاسی لە كاتێكدا ئەوەی ڕووی داوە دەربارەی شاسوارعەبدولواحد داوایەك بووە لە ساڵی٢٠١٩تۆمار كراوەو لە ئێستادا دادگایی دەكرێت و جێبەجێ دەكرێت كە ھاوكاتە لە گەڵ پرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق".
حزبەکە شێوازی گرتنی سەرۆکی نەوەی نوێ بەوشێوەیە رەتدەكاتەوە و داوای ئازادكردنی دەكات دەڵێت، "چونكە شێواز و كاتی گرتنەكە وا نیشاندەدات کە دامەزراوەی دادوەری و جێبەجێکارلە ھەرێمی كوردستان و لەململانێی سیاسیدا دەستیوەردان بکات، کە خوازیارین ئەم دامەزراوانە دووربخرێنەوە لە ململانێی سیاسی".
PM:07:16:13/08/2025
ئهم بابهته 296
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت