قوباد تاڵەبانی: سەروەریی یاسا و بەهێزیی دامەزراوەکانی حکومڕانی بنەمایەکی سەرەکین بۆ پاراستنی سەقامگیری
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی ئابی 2025، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بریجیش کومار، کونسوڵی گشتیی نوێی هیندستان کۆبووەوە.
لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا، باسیان لەوەکرد بۆ گەشەپێدانی کوردستان هاوکات لەگەڵ کارکردن بۆ چەسپاندنی سەروەریی یاسا و بەهێزترکردنی دامەزراوەکان، کار دەکەین بۆ بەهێزترکردنی کەرتی تایبەت و پەرەپێدانی کارسازی و تواناکانی هێزی کاری گەنجان لە بوارە جیاوازەکاندا.
قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، "سەروەریی یاسا و بەهێزیی دامەزراوەکانی حکومڕانی بنەمایەکی سەرەکین بۆ پاراستنی سەقامگیری و گەشەسەندنی هەر وڵاتێک".
ئاماژە بەوەکراوە، "بۆ گەشەپێدانی کوردستان هاوکات لەگەڵ کارکردن بۆ چەسپاندنی سەروەریی یاسا و بەهێزترکردنی دامەزراوەکان، کار دەکەین بۆ بەهێزترکردنی کەرتی تایبەت و پەرەپێدانی کارسازی و تواناکانی هێزی کاری گەنجان لە بوارە جیاوازەکاندا".
قوباد تاڵەبانی ئەوەشی خستەڕوو، داوا دەکەین وەکچۆن لە رابردوودا حکومەتی هیندستان لە بواری کارسازی و پەرەپێدانی تواناکان هاوکار بووە، لە داهاتوودا لەمبارەیەوە زیاتر هاوکاریی هەرێمی کوردستان بکات.
PM:06:45:13/08/2025
ئهم بابهته 104
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت