وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم و وەزارەتی نەوتی عێراق لە سەر میکانیزمی هەناردەکردنەوەی نەوت رێککەوتن


وێستگەنیوز-

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی رایگەیاند لەسەر هەناردنەکردنەوەی نەوت لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق رێککەوتوون.


ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی ئابی 2025، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی نەوتی عێراق لەسەر میکانیزمی هەناردەکردنەوەی نەوت رێککەوتن و کۆنووسی رێککەوتنەکەش لەلایەن 23 کەسایەتی شاندی هەردوولا واژۆ کراوە 17 ئەندامی شاندی وەزارەتی نەوتی عێراق بوون".

ئاماژە بەوەکراوە، "کۆبوونەوەکان لە 17 مانگی تەموزی ئەمساڵ دەستیانپێکرد و لەم ماوەیە سەردانی تەواوی کێلگەکانی هەرێم کراوە و دوای هەڵسەنگاندنی کێشەکانی هونەری گفتوگویەکی زۆر، لە 11ی مانگی ئاب رێککەوتن لە سەرمیکانیزمی هەناردەکردنی نەوتی کێڵگەکانی هەرێم کراوە ، کە بە گوێرەی بەرهەمی ڕۆژانەی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دەبێت، ئەویش دوای ئەوەی 50 هەزار بەرمیل بۆ پێویستی ناوخۆی هەرێم گلدەدرێتەوە، بەرهەمەکەی دیکە بۆ هەناردەکردن ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ دەکرێت".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووشە، "بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ماوەتەوە حکوومەتی فیدراڵ لەگەڵ حکوومەتی تورکیا قسە بکات و پرۆسەکە جێبەجێ بکرێت".


PM:06:00:13/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو