زاوایەک تەقەی لە ماڵ خەزووری کرد، کوژراو و بریندار هەیە


وێستگەنیوز- سازگار ئەحمەد

لە قەزای دوکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی لە رووداوێکی تەقەکردندا شەش کەس بوونە قوربانی.


سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی ئابی 2025، لە گوندی قەمچوغە لە قەزای دوکان زاوایەک تەقەی لە ماڵی خەزووری کردووە، لە ئەنجامدا دوو کەس کوژراون و چوار کەسی دیکەش برینداربوون".

وتەبێژی پۆلسی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، "تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە و پۆلیس دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە".


PM:05:15:13/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو