وەزارەتی دارایی عێراق: داهاتی عێراق لە 6 مانگدا گەیشتووەتە 65 ترلیۆن دینار
وێستگەنیوز_
وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، قەبارەی داهاتی عێراق لە یاسای بودجە لە مانگی کانونی دووەمەوە بۆ مانگی حوزەیران گەیشتووەتە 65 ترلیۆن دینار.
وەزارەتی دارایی عێراق خشتەی داهاتەکانی وڵاتەکەی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاند، داهاتی نەوتی لەماوەی ئەم چەند مانگەدا بە رێژەی 89% دابەزیوە.
ئاماژەی بەوەکردووە، قەبارەی داهاتی عێراق لە یاسای بودجە لە مانگی یەک بۆ مانگی شەشی ئەمساڵ، گەیشتووەتە 65 ترلیۆن دینار.
بە گوێرەی خشتەکە، کۆی گشتیی داهاتی ئەمساڵ تاوەکو ئێستا 65 ترلیۆن و 921 ملیار و 601 ملیۆن دینار بووە، لەو بڕەش 58 ترلیۆن و 802 ملیار و 897 ملیۆن دیناری لە داهاتی نەوت بووە، داهاتی نانەوتیش حەوت ترلیۆن و 118 ملیار و 703 ملیۆن دۆلار بووە.
سەبارەت بە کۆی گشتیی خەرجیی مووچەی فەرمانبەرانیش، وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، کۆی گشتیی مووچە گەیشتووەتە 28 ترلیۆن و 189 ملیار و 760 ملیۆن دینار.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، کۆی گشتیی خەرجییەکانی عێراق لە شەش مانگی رابردوودا، گەیشتووەتە 47 ترلیۆن و 910 ملیار و 48 ملیۆن دۆلار.
PM:12:46:13/08/2025
ئهم بابهته 340
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت