فەرەنسا: تێكەڵكردنەوەی هەسەدە وەك بەشێك لە سوپای سووریا خزمەتی سەقامگیریی وڵاتەكە دەكات


وێستگەنیوز_

وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا پشتیوانی خۆی بۆ بەردەوامبوونی دانوستانەكانی نێوان خۆسەریی و دەسەڵاتی دیمەشق دەردەبڕێت و دەڵێت، تێكەڵكردنەوەی هەسەدە وەك بەشێك لە سوپای سووریا خزمەتی سەقامگیریی وڵاتەكە دەكات.

وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، پاریس و واشنتۆن پێكەوە پشتیوانی لە دانوستانەكانی نێوان ئیدارەی خۆسەریی باكوور و رۆژهەڵاتی سوریا لەگەڵ حكومەتی دیمەشق دەكەن و هەوڵی لەیەکتر نزیككردنەوەی تێڕوانینەكانی هەردوولا دەدەن.

لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە، فەرەنسا لە پێناو سەقامگیریی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر گرنگی بە بەشداری و تێكەڵبونی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) لەگەڵ سوپای سووریا دەدەن.

هەروەها جەختی لەوە كردووەتەوە، پاریس هاوشێوەی رابردوو، پابەندە بە دۆزینەوە چارەسەری ئاشتییانە بۆ سووریایەكی ئازاد و سەقامگیر.

دەشڵێت: پێویستە بۆ بونیادنانی سووریایەكی بەهێز لە ناوچەكە و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، هەوڵی نزیككردنەوەی دید و بۆچوونی خۆسەریی باكووری سووریا و حكومەتی كاتیی دیمەشق بدرێت.


PM:12:37:13/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 292 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو