پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە


وێستگەنیوز_

کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، پێشبینی دەکات کەشی ئەمڕۆ چوارشەممە، 13ـی 8ـی 2025، ئاسمان ساماڵ بێت و خێراى با 10– 20 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا. هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ. 

ئاماژەی بەوەش کرد، پێشبینی دەکرێت کەشی سبەی پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و گەرم بێت، خێرای با وەکوو ئەمڕۆ دەبێت و پلەکانی گەرماش 1 تا 2 پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 45 پلەی سیلیزی 

سلێمانی : 43 پلەی سیلیزی

دهۆک : 43 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 48 پلەی سیلیزی 

زاخۆ : 45 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 45 پلەی سیلیزی

سۆران : 43 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 33 پلەی سیلیزی

گەرمیان 48 پلەی سیلیزی


AM:11:12:13/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو