باڵیۆزخانەی ئێران لە بەغدا: سەرکۆنەی دەستوەردانەکانی ئەمریکا لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و وڵاتەکەمان دەکەین
وێستگەنیوز_
باڵیۆزخانەی ئێران لە بەغدا سەرکۆنەی دەستوەردانەکانی ئەمریکا لە پەیوەندییە دووقۆڵیەکانی نێوان بەغدا و تاران دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 13ـی ئابی 2025، باڵیۆزخانەی ئێران لە بەغدا رایگەیاند، "لە رگەیەندراوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ دژایەتیکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان ئێران و عێراق بۆ بەرزکردنەوەی ئاسایشی هەردوو وڵات و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، دەستوەردانێکی قبوڵنەکراوە لە پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات."
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم لێدوانانەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بەڵگەیەکی ڕوونە لەسەر ئەو بەرنامە ناسەقامگیرییەی ئەمریکا بەرامبەر وڵاتانی ناوچەکە گرتوویەتەبەر، هەروەها نیشانەی هەوڵە بەردەوامەکانی بڕیاردەرانە لەم وڵاتەدا بۆ چاندنی ناتەبایی لەنێوان گەلانی هەردوولا.
هەروەها، "ئەم جۆرە دەستوەردانە، پێشێلکردنی بنەماکانی پەیماننامەی نەتەوەیەکگرتووەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکانە، کە لەسەر بنەمای هاوکاری نێوان وڵاتەکان دامەزراوە".
ئێوارەی سێشەممە، تامی بروس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی پرۆژەی یاسای حەشدی شەعبی وتی: ئێمە دژی هەر پرۆژە یاسایەکین، کە یەکانگیر نییە لەگەڵ ئامانجی پەیوەندییە دووقۆڵییەکەمان لەگەڵ هاوکار و هاوبەشە ئەمنییەکانمان."
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەم پرۆژە یاسایە دژی بەهێزکردنی دامەزراوە ئەمنییەکانی عێراقە. هاوکات ئێمە پشتیوانی سەروەری عێراق دەکەین، نەک پرۆژە یاسایەک، کە عێراق دەکاتە وڵاتێک بە تەواوی بکەوێتە ژێر هەژموونی ئێران".
AM:10:09:13/08/2025
ئهم بابهته 240
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت