ئینستیتیوتی مافە نێودەوڵەتییەکان: بە تووندی سەرکۆنەی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید دەکەین
وێستگەنیوز_
ئینستیتیوتی مافە نێودەوڵەتییەکان (IRI) بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، "بە توندی سەرکۆنەی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەکەین".
ئەمڕۆ سێشەممە 12ـی ئابی 2025، ئینستیتیوتی مافە نێودەوڵەتییەکان (IRI) بۆ مافەکانی مرۆڤ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "ئەمشەو بە دەنگی بەرز و بەشێوەیەکی ڕەسمی سەرکۆنەی دەستگیرکردنی بەڕێز شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەکەین کە تاوانەکەی جگە لە ڕەخنە گرتنی بنیاتنەرانە لە دەسەڵات هیچی تری نەکردووە و بەپێی زانیاریەکان، هێزێکی چەکدار ئەمشەو هێرشیان کردووەتە سەر ئۆفیسی شاسوار عەبدولواحید و دەستگیریان کردووە".
دەشڵێت: "ئینستیوتی مافە نێودەوڵەتیەکان IRI ئەم کردارە بە شێوەیەکی 'توندوتیژ و نائاسایی' وەسف دەکات و داوای ئازادکردنی دەستبەجێ ی شاسوار عبدالواحید دەکات کە لە ئیستادا سەرۆکی گەورەترین هێزی ئۆپۆزسیۆنە لە هەرێمی کوردستان."
PM:11:43:12/08/2025
ئهم بابهته 500
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت