نوێنه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری كورد و حكومه‌تی سوریا له دیمه‌شق كۆبوونه‌وه
وێستگه‌نیوز، AFP-
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه كه دوای گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، نوێنه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری كورد و حكومه‌تی سوریا له دیمه‌شق كۆبوونه‌وه و تاووتوێی پرسی "لامه‌ركه‌زی"یان كردووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سه‌رچاوه‌یه‌كی كوردی ئاگادار له دانوستانه‌كان به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاند كه نوێنه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری كورد و حكومه‌تی سوریا له دیمه‌شق كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا بۆ درێژه‌دان به دانوستانه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه حكومه‌تی سوریا رایگه‌یاند كه بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان هه‌ردوولا ده‌كات كه بڕیاره له پاریس به‌ڕێوه‌بچێت.
كۆبوونه‌وه‌كه دوای ئه‌وه هات كه ئیداره‌ی خۆسه‌ری كوردی رۆژی هه‌ینی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی بێوێنه‌ی له شاری حه‌سه‌كه ئه‌نجامدا، كه بۆ یه‌كه‌مجار نوێنه‌رانی كه‌مینه‌ی دروز و عه‌له‌وییه‌كانی له‌خۆگرتبوو، كه به‌هۆكاری تائیفی رووبه‌ڕووی توندوتیژی بوونه‌ته‌وه و له به‌یاننامه‌ی كۆتاییشدا به‌شداربووان داوای ده‌ستوورێكیان كرد كه "ببێته‌هۆی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی لامه‌ركه‌زی".
دیمه‌شق ره‌خنه‌ی له كۆبوونه‌وه‌كه گرت و به "تێكدانی پڕۆسه‌ی دیالۆگ"ی زانی و رایگه‌یاند كه بایكۆتی "هه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌كات كه بڕیاره له پاریس ئه‌نجام بدرێت".
ئه‌و سه‌رچاوه كورده كه پێی باشبووه ناوی ئاشكرا نه‌كرێت، رایگه‌یاندووه كه كۆبوونه‌وه‌كه "ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه، له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی سوریا" له نێوان ئیلهام ئه‌حمه‌د، به‌رپرسی باڵای ئیداره‌ی خۆسه‌ر و ئه‌سعه‌د شه‌یبانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا ئه‌نجامدراوه. روونیشی كرده‌وه كه "گفتوگۆكان ته‌ركیزی خستووه‌ته‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی فۆرمی گونجاو بۆ لامه‌ركه‌زی، به‌بێ دیاریكردنی خشته‌ی زه‌مه‌نی" بۆ جێبه‌جێكردنی.
ئامانجی گفتوگۆكان، به‌گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، جه‌ختكردنه‌وه بووه له‌سه‌ر "به‌رده‌وامی پرۆسه‌ی دانوستان له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌كانی سوریا-سوریا و له‌ژێر چاودێری نێوده‌وڵه‌تیدا"، هه‌ردوولاش له‌سه‌ر ئه‌وه كۆك بوون كه "هیچ بوارێك بۆ بژارده‌ی سه‌ربازی نییه".
سه‌رچاوه‌یه‌كی حكومه‌تی سوریاش دیداره‌كه‌ی نێوان ئیلهام ئه‌حمه‌د و ئه‌سعه‌د ئه‌لشه‌یبانی بۆ ئاژانسی فرانس پرێس پشتراستكرده‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاری زیاتر بخاته‌ڕوو.
بڕیاربوو ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه هه‌ردوولا به پشتبه‌ستن به رێككه‌وتنی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی سوریا و فه‌ره‌نسا و نوێنه‌ری ئه‌مریكا له دیمه‌شق، له پاریس كۆببنه‌وه. ئه‌مه‌ش دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كۆتایی مانگی رابردوو له پاریس هات بۆ جێبه‌جێكردنی به‌نده‌كانی رێككه‌وتنێكی دوو قۆڵی كه له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د ئه‌لشه‌رع سه‌رۆكی قۆناغی راگوزه‌ری سوریا و مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له 10ی ئازار له ژێر چاودێری ئه‌مریكا واژۆ كرابوو.
به‌ڵام حكومه‌تی سوریا رۆژی شه‌ممه رایگه‌یاند كه به‌شداری له هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ناكات كه بڕیاره له پاریس ئه‌نجام بدرێت، ئه‌مه‌ش دوای كۆنفرانسی "یه‌كێتی پێكهاته‌كان"، كه دیمه‌شق به "لێدانێك" له هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی دانوستانه‌كانی زانی.
كۆنفرانسه‌كه به كرده‌وه یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی نوێنه‌رانی پێكهاته جیاوازه‌كانی سوریای بوو كه دژی ئاراسته و دیدگای حوكمڕانی رژێمی دیمه‌شقن.
PM:04:27:12/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 468
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت