"شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان هێزه‌كانی هه‌سه‌ده و حكومه‌تی سوریا روویدا"
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاژانسی هه‌واڵی عه‌ره‌بی سوریا ڕایگه‌یاند كه له شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان هێزه‌كانی حكومه‌ت و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له شاری حه‌له‌ب، سه‌ربازێكی سوری كوژراوه.
ئاژانسه‌كه له زاری وه‌زاره‌تی به‌رگری سوریاوه بڵاویكرده‌وه كه "نزیكه‌ی كاتژمێر 2:35 خوله‌كی سه‌رله‌به‌یانی، دوو گروپی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده دزه‌یان كرده ناو پێگه‌كانی سوپای عه‌ره‌بی سوریا له ناوچه‌ی ته‌ل ماعز له ڕۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب و بووه هۆی پێكدادانی توند له‌و ناوچه‌یه و له ئه‌نجامدا سه‌ربازێكی سوپای سوریا كوژرا".
تا ئێستا هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" هیچ راگه‌یه‌ندراوێكی له‌وباره‌وه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
شه‌وی رابردوو
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "چه‌ند رۆژێكه گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی دیمه‌شق هه‌وڵی ئیستفزازكردنی هێزه‌كانمان ده‌ده‌ن. له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك به تایبه‌تی له ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌ی دێر حه‌فه‌ر و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری ده‌ستیان كردووه به جموجۆڵی گوماناوی".
هه‌سه‌ده ده‌ڵێت: "به‌رده‌وامن له پێشێلكردنی ئاگربه‌ست، هه‌رچه‌نده هێزه‌كانمان سه‌بریان هه‌یه و وه‌ڵامی ئه‌م ئیستفزازییه به‌رده‌وامانه ناده‌نه‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن له به‌ئامانجگرتنی هێزه‌كانمان، ناچار ده‌بین له‌سه‌ر بنه‌مای مافی پارێزگاری له‌خۆكردن، وه‌ڵامیان بده‌ینه‌وه".
PM:03:29:12/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 1416
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت