د. بڕیار ره‌شید: پێویسته هه‌رێم داهاتی نانه‌وتی ره‌وانه بكات و ده‌ست به‌هه‌نارده‌كردنی نه‌وته‌كه‌ی بكاته‌وه
وێستگه‌نیوز –
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند كه پابه‌ندی حكومه‌تی هه‌رێم به یاسای بودجه‌ی عێراق كه‌مه ده‌شڵێت: "پێویسته هه‌ردوو لایه‌ن پابه‌ندییه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن، به‌تایبه‌ت هه‌رێم كه پابه‌ندییه‌كانی كه‌مه".
د. بڕیار ڕه‌شید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی به میدیای فه‌رمی حزبه‌كه‌ی PUKMEDIAی وت كه "له یاسای بوودجه‌دا هاتووه، كه پێویسته هه‌رێمی كوردستان 400 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه هه‌نارده بكات، به‌ڵام له هه‌نگاوه‌كانی دواتر و سه‌ردانه‌كانی بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی بۆ به‌غدا، بڕه‌كه‌ی بۆ 230 هه‌زار به‌رمیل كه‌مكرایه‌وه، ئێستاش باس له‌وه ده‌كرێت توانای به‌رهه‌مهێنان نزیكه‌ی 130 هه‌زار به‌رمیله، كه 50 هه‌زار به‌رمیلی بۆ هه‌رێم و 80 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌شی بۆ عیراق ده‌بێت".
وتیشی: "پابه‌ندییه‌كانی ئێستای حكومه‌تی هه‌رێم به به‌راورد به یاسای بودجه‌ی عیراق كه‌مه".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "پێویسته له‌سه‌ر هه‌رێم و به‌غدا ئه‌م كێشه‌یه له‌چوارچێوه‌ی ژماره‌كاندا نه‌هێڵنه‌وه و هه‌نگاوی كرداری بنێن و هه‌ردوولا پابه‌ندبن به‌تایبه‌ت هه‌رێمی كوردستان داهاتی نانه‌وتی ره‌وانه بكات و ده‌ست به‌هه‌نارده‌كردنی نه‌وته‌كه‌ی بكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌خۆران و هاووڵاتیانیش دووچاری ئه‌م گرفتانه نه‌بنه‌وه".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 12ی ئابه، به‌ڵام تا ئێستا مووچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی مانگه‌كانی حوزه‌یران و ته‌مموزی رابردوویان وه‌رنه‌گرتووه.
PM:02:50:12/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 464
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت