لە دوای دوو مانگ وەزارەتی دارایی هەرێم لەبارەی مووچەوە وەڵامی نووسراوێکی کەمئەندامانی داوەتەوە


وێستگەنیوز-

سەرۆکی یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان رایدەگەیەنێت، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نەخێر وەڵامی نووسراوێکی کەمئەندامانی داوەتەوە بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی پێنجی ئەمساڵ.


ئەمڕۆ سێشەممە 12ی ئابی 2025، سامان حسێن، سەرۆکی یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان رایگەیاند، "پێش جەژنی قوربان داوامان لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێم کرد نووسراوێک ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی بکات بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی پێنجی کەمئەندامان لە پێش جەژن، بەڵام وەزارەتی دارایی لە دوای دوو مانگ بە نووسراوێک وەڵامی داوینەتەوە و رەزامەندی دەرنەبڕیوە لەسەر خەرجکردنی".

نووسراوەکە لە 10ی ئابی 2025، دەرچووە و وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان واژۆی لەسەر کردووە.


PM:01:59:12/08/2025




ئه‌م بابه‌ته 344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو