حكومه‌تی هه‌رێم هه‌واڵێكی وێستگه‌نیوزی سه‌باره‌ت به سه‌ردانی مه‌سرور بارزانی بۆ ئه‌مریكا پشتڕاست كرده‌وه
وێستگه‌نیوز-
فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌واڵێكی وێستگه‌نیوزی سه‌باره‌ت به سه‌ردانی مه‌سرور بارزانی بۆ ئه‌مریكا پشتڕاست كرده‌وه و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ ئه‌مریكا و دیداری له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته دووره له ڕاستی و هیچ بنه‌مایه‌كی نییه".
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه "چه‌ند رۆژێكه هه‌ندێك میدیای نابه‌رپرس به مه‌رامی تایبه‌ت هه‌واڵی سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیرانیان بۆ ئه‌مریكا و دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌م وڵاته بڵاوكردۆته‌وه كه دووره له ڕاستی و هیچ بنه‌مایه‌كی نییه".
فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه ده‌ڵێت: "هیوادارین راگه‌یاندن پشت به سه‌رچاوه‌ی فه‌رمی ببه‌ستێت نه‌ك ئامانجی چه‌واشه‌كردنی ڕای گشتی بێت".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه رۆژی هه‌ینی وێستگه‌نیوز به‌دواداچوونی كرد بۆ هه‌واڵێك له‌باره‌ی سه‌ردانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مریكا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، ده‌ركه‌وت هه‌واڵی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا دووره له‌ڕاستییه‌وه.
چه‌ند میدیایه‌كی سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان باڵی كوردسات له‌نێویاندا "knn" له میانه‌ی راپۆرتێكدا بڵاویانكردووه‌ته‌وه، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان شه‌وی پێنجشه‌ممه له‌سه‌ر هه‌ینی سه‌ردانی ئه‌مریكای كردووه به مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته دوور له چاوی میدیاكان.
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی میدیای كه‌ی ئێن ئێن بێت، له‌لایه‌ن سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و به‌یان سامی عه‌بدولڕه‌حمان، راوێژكاری سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماده‌سازی كراوه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ تره‌مپ، مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش بۆ پرسی مووچه و نه‌وتی هه‌رێم و پرسی حه‌شدی شه‌عبی بووه.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی وێستگه‌نیوز له كارنامه‌ی كۆشكی سپی له‌و رێكه‌وته‌ی باس كراوه به‌هیچ جۆرێك كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی و تره‌مپی تیادا نییه.
بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی زیاتری هه‌واڵه‌كه وێستگه‌نیوز، په‌یوه‌ندیی به چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه كرد و ره‌تیانكرده‌وه مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ كۆبووبێته‌وه.
هه‌روه‌ها پێش كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌ر وڵاتێكی دیكه وه‌ك ده‌ستوورێكی هه‌میشه‌یی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه راگه‌یه‌ندراوێك له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بڵاوده‌كرێته‌وه، به‌ڵام له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا هیچ راگه‌یه‌ندراوێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌بووه له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ.
PM:11:00:10/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 3176
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت