کۆمیسیۆن: ئاشکراکردنی ژمارەی لیست و کاندیدەکان بە مانای دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن نییە


وێستگەنیوز_

پاش ئەوەی ئێوارەی دوێنێ شەممە، 9ـی ئابی 2025، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق تیروپشکی بۆ ژمارەی لیست و هاوپەیمانییەتیی و لایەنە سیاسییەکان و کاندیدەکان کرد. ئەمڕۆ رایگەیاند، ئاشکراکردنی ژمارەی لیست و کاندیدەکان بە مانای دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن نییە.

ئەمڕۆ یەكشەممە، 10ـی ئابی 2025، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ڕاگەیاندنی ژمارەی هاوپەیمانی و لایەنە سیاسییەکان و کاندیدەکان، بە مانای دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن نییە.

ئاماژەی بەوەشداوە، کۆمسیۆن دەیەوێت ڕوونی بکاتەوە، ڕێگە پێدراو نییە، لیست یان ژمارەی کاندید بۆ هەر جۆرە بانگەشەیەکی هەڵبژاردن بڵاوبکرێتەوە، تا ئەنجوومەنی کۆمیسیۆن لیستی کۆتایی کاندیدەکان پەسەند نەکات و مۆڵەتی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن نەدا.

دەشڵێت: هەر کەس و لایەنێک سەرپێچی بکات ڕێکاری یاسایی بەرامبەری دەگیرێتە بەر.


PM:03:59:10/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 428 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو