وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بەخێوکارانی قوتابیان ئاگاداردەکاتەوە
وێستگەنیوز-
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەرێم بەخێوکارانی قوتابیان ئاگاداردەکاتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی ئابی 2025، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "رۆژی چوارشەممە 20ی ئابی 2025, دوا وادەیە بۆ تۆماری منداڵەکەت لە باخچە و قوتابخانە (حکومییەکان)".
ئاماژە بەوەکراوە، "تۆمارکردنیش لە دوای ئەو وادەیە درێژ ناکرێتەوە، چونکە ناوەندەکانی خوێندن کار لە سەر رێکخستنەوەی میلاکی مامۆستایان و تۆمارکردنی قوتابیان لە سیستمی ئی - پەروەردە دەکەن و هۆبەکانی خوێندن جیا دەکەنەوە".
ئەوەشخراوەتەڕوو، "ئەو قوتابیانەی ناویان تۆمارکردوە لەو ناوەندانەی خوێندن کە بەشێوازی تیروپشک کاردەکەن لە وەرگرتنی قوتابیان، پاش ئەنجامدانی تیروپشک ئەگەر وەرنەگیران مافیان هەیە لە قوتابخانەی سنووری جوگرافی خۆیان تۆماربکەن پاش".
PM:12:21:10/08/2025
ئهم بابهته 356
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت