پشتیوان سادق: پرۆسەی تۆمارکردنی ناوی حاجییان کرایە ئەلیکترۆنی
وێستگەنیوز-
وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بە هاوکاریی فەرمانگەی تەکنەلۆجیا و زانیاری، پرۆسەی تۆمارکردنی ناوی حاجیان کرایە ئەلیکترۆنی.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 10ی ئابی 2025، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "لەمەودوا هەرکەسێک بیەوێت فەریزەی حەج بکات، دەتوانێت لە رێگەی مۆبایلەکەیەوە لە ماڵەکەی خۆی ناوی خۆی تۆمار بکات، هەروەها وەڵامەکەشی هەر لەڕێگەی تیروپشکی ئەلیکترۆنی بۆ دەگەڕێتەوە".
ئاماژەی بەوەکرد، "ئەو پرۆسەیە چەند خاڵێکی ئەرێنی هەیە، یەک لەو خاڵانە ئەوەیە داواکار ناوەکەی لە ماڵی خۆی لەڕێگەی ئەلیکترۆنییەوە پڕدەکاتەوە و هەلی یەکسان بۆ خوازیاران دەڕەخسێت".
وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی وتی "پێشتر برێک پارە لە بەرامبەر وەرگرتن و پڕکردنەوەی فۆڕمی حەج وەردەگیرا، بەڵام ئێستا هیچ بڕە پارەیەک نادرێت و بەخۆڕایی فۆڕمەکە لە ڕێگەی ئەلیکترۆنییەوە پڕ دەکرێتەوە".
وتیشی، "لە کوردستان سەدان هەزار کەس دەیەوێت فەریزەی حەج جێبەجێ بکات، هەروەها وەزارەتی ئەوقافیش لە ساڵانی رابردوودا کەمتەرخەمی لە خزمەتکردنی حاجییان نەکردووە، کە ئەمساڵ خزمەتێکی باشیان پێشکەشی حاجییان کردووە بەراورد بە ولاتانی دیکە".
بۆ خۆتۆمارکردن بۆ حەجی ئەمساڵ کلیک لێرە بکەن.
باسی لەوەشکرد، "پێشتر بانگدانی مزگەوتەکانمان ڕێکخستەوە و بە ئەلیکترۆنیمان کردووە، کە لە رێگەی بانگبێژە دەنگخۆشەکان بانگ دەدرێت و لەزۆربەی شار و شارۆچکەکانیش ئەو پرۆسەیە جێبەجێ دەکرێت".
AM:11:00:10/08/2025
ئهم بابهته 1204
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت