کرێکارێک لەکاتی کارکردندا گیانی لەدەستدا


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ کرێکارێک لەناو بیری ئاودا بەهۆی بەرکەوتنی کارەباوە گیانی لەدەستداوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی ئابی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، "بەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی شێروانەی قەزای کەلارەوە تەرمی هاوڵاتییەک بەناوی (وفیق سابر عەباس) لەدایکبووی 1969 هێنرایە پزیشکی دادی قەزای کەلار کەبەهۆی بەرکەوتنی کارەباوە گیانی لەدەستدا بوو".

پۆلیسی گەرمیان دەڵێت، " بەوتەی کوڕێکی ناوبراو کەلەکاتی رووداوەکە لەگەڵیدابووە ناوبراو دانیشتووی گوندی ساڵح ئاغای سەر بە ناحیەی قۆرەتووە و پیشەی هڵکەندنی بیری ماڵانە، ئەمڕۆ لەکاتی خاوێنکردنەوەی بیری ماڵێک لەناو بیرەکە کارەبا گرتوویەتی و گیانی لەدەستداوە".

ئاماژە بەوەکراوە، "لەئێستادا بە بڕیاری دادوەر پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و لەسەرچۆنێتی رووداوەکە پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردووە".


AM:10:45:10/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو