دانەگاز: ئاستی بەرهەمهێنان لە هەرێمی کوردستان بە بەهێزی ماوەتەوە


وێستگەنیوز-

کۆمپانیای دانەگاز راپۆرتی دارایی نیوەی یەکەمی ئەمساڵی خۆی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت، ئاستی بەرهەمهێنان لە هەرێمی کوردستان بە بەهێزی ماوەتەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی ئابی 2025، کۆمپانیای دانەگاز راپۆرتی دارایی نیوەی یەکەمی ئەمساڵی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "لە مانگی نیسان دا و بە گشتی لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا سەرقاڵی کارەکانی نۆژەنکردنەوە بووین کە پێویستە بۆ بەردەوامی بەرهەمهێنان، هەروەها ئێستا نۆژەنکردنەوە تەواو بووە و ئاستی بەرهەمهێنان ئاساییە".

بەپێی راپۆرتەکە بێت، ئاستی بەرهەمهێنان لە کۆمپانیای دانەگاز بۆ 500 ملیۆن مەتر سێجا بەرزبووەتەوە و داهاتی نیوەی یەکەمی ئەمساڵی کۆمپانیاکە 171 ملیۆن دۆلار بووە.

ئاماژەی بەوەکردووە، "پڕۆژەی پەرەپێدانی کێڵگەی کۆرمۆ کە بە (KM250) ناسراوە زووتر لە وادەی دیاریکراوی خۆی تەواو دەکرێت و کارەکان بەخێرایی بەرێوەدەچن".

ئەگەر ئەو پڕۆژەیە تەواو ببێت، ئاستی بەرهەمێنانی گاز لە کۆمپانیاکە بەڕێژەی 50% بەرزدەبێتەوە.

سەبارەت بە کێڵگەی چەمچەماڵ دانەگاز دەڵێت، "هەرچۆن پێشتر راگەیەندرا ئەمساڵ 160 ملیۆن دۆلار وەبەرهێنانیان کردووە لەو کێڵگەیەدا، ئامانجی سەرەتاییمان بەرهەمهێنانی رۆژانە 75 ملیۆن پێی سێجا گازی سرووشتییە".

ئەوەشخراوەتەڕوو، "بەراورد بە ساڵی 2017 قەبارەی بەرهەمهێنانی گاز لەلایەن کۆمپانیاکەوە 75% بەرزبووەتەوە".

دەشڵێت، " ئاستی بەرهەمهێنان لە هەرێمی کوردستان بە بەهێزی ماوەتەوە".


AM:10:19:10/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 340 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو