عەزیز ئەحمەد: نزیکەی 80%ی فەرمانبەرانی مەدەنی لە سلێمانی خۆیان لە هەژماری من تۆمارکردووە


وێستگەنیوز-

به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگەی سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، نزیکەی 80%ی فەرمانبەرانی مەدەنی لە سلێمانی خۆیان لە هەژماری من تۆمارکردووە.


عەزیز ئەحمەد، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگەی سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، "نزیکەی 80%ی فەرمانبەرانی مەدەنی لە پارێزگای سلێمانی ئێستا خۆیان لە پڕۆژەی (هەژماری من)ی حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆمارکردووە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەڵدەستین بە خێراکردنی گەیاندنەوەی کارتەکان، دانانی ئامێری ڕاکێشانی پارە و زیادکردنی ژمارەی ئەو مووچەخۆرانەی کە مووچەکانیان بە دیجیتاڵی وەردەگرن".

لە بەشێکی دیکە وتەکانیدا دەڵێت، "سوپاس بۆ سەرجەم ئەوانەی ئەم دەسکەوتەیان هێنایە دی".

بەپێی دوایین ئاماری پرۆژەی "هەژماری من" بێت لە هەرێمی کوردستان 800,000 مووچەخۆر خۆیان لە هەژماری من تۆمار کردووە.


AM:09:15:10/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو