رێباز حەملان: ئامادەین بۆ دەسپێکردنەوەی هەناردەی نەوت


وێستگەنیوز-

یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، هەرێم تەواوی داواکارییەکانی بەغدای جێبەجێکردووە، دەشڵێت، "ئامادەین بۆ دەسپێکردنەوەی هەناردەی نەوت".


رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، "هەرێم تەواوی داواکارییەکانی بەغدای جێبەجێکردووە".

لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت رێباز حەملان وتی، "ئامادەین بۆ دەسپێکردنەوەی هەناردەی نەوت".

باسی لە داهاتی ناوخۆی هەرێم کرد و ئاماژەی بەوەدا، "سبەینێش یاداشتەکەیان سەبارەت بە داهاتی ناوخۆ دەدرێتە دەستی سەرۆک وەزیرانی عێراق".

بڕیارە سبەینێ یەکشەممە 10ی ئابی 2025، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبێتەوە بۆ بڕیاردان لەسەر ناردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.



PM:11:22:09/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو