د.لەتیف رەشید: پێویستە بەرژەوەندییەکانی کەرکوک لە سەروو ناکۆکییەکانەوە بێت


وێستگەنیوز-

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 9ی ئابی 2025، بە بەشداری د.لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عیراق لە کەرکوک لەژێر ناوی "فێستیڤاڵی کەرکوک هێمای پێکەوەژیانە" گەورەترین چالاکی هونەری و رۆشنبیریی بەڕێوەچوو.


لەمیانەی فێستیڤاڵەکەدا د.لەتیف رەشید وتەیەکی پێشکەش کرد و رایگەیاند، "ئەم فێستیڤاڵە گرنگە بۆ بەرجەستەکردنی بەهاکانی یەکڕیزی و پێکەوە ژیان".

ئاماژەی بەوەشکرد، "شانازیی دامەزراندنی ناوەندی رۆشنبیری کەرکوک دەگەڕێتەوە بۆ مام جەلال، هەروەها مام جەلال هەمیشە بەبێ جیاوازی خزمەتی هەموو پێکهاتەکانی کەرکوکی دەکرد".

سەرۆک کۆماری عێراق وتی، "گرنگە هەموو پێکهاتەکەن کاربکەن بۆ چەسپاندنی پێکەوەژیان لە کەرکوک، هاوکات پێویستە بەرژەوەندییەکانی کەرکوک لە سەروو ناکۆکییەکانەوە بێت".

وتیشی، "لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردن دەبێت کەرکوک لە جەمسەرگیری و دابەشبوون بپارێزرێت و داواش لە هەموو لایەنەکان دەکەین بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردن بکەن".


PM:10:07:09/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 440 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو